23 تشرینی یەکەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن یادی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت

  • پ‌د‌ف

 

لە یادی 24 ەمین ساڵیادی کیمیا بارانی شاری هەڵەبجەدا مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن بە ئامادەبوونی کوردانی ئەو شارە یادێکی خەمناكیان بەو بۆنەیەوە ساز کرد . بۆ 5000 هەزار گیانی پاك و بێ گوناحی ئەو شارە سەرەتا دەقیقەیەك وەستان و پاشان و چەند مۆمێکیان داگیرساند . پاشان ووتاری مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن لە لایەن زاگرۆس ڕەشیدەوە خوێندرایەوە . دواتر سڵایدێك لەسەر هەڵەبجەو تاوانەکانی ڕژێم نمایش کرا . دواتر ووتاری مەکتەبی بەریتانیای ی.ن.ك لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە خوێنرایەوەو ووتی:- لای کەس شاراوە نییە کە ڕژێمی گۆڕ بە گۆڕی بەعس هەموو جۆرە توانایەکی دەخستە گەڕ بۆ توانەوەی ناسنامەی کەلی کورد لەو پێناوەشدا شاڵاوی ئەنفال و چەندین گوندی خاپوور کردوو چەندین ڕۆڵەی قارەمان و ژن و منداڵی بێ تاوانی کوردی زیندە بەچاڵ کردو شارێکی بێ تاوانی کیمیا باران کرد کە پێویستە ئەو خۆڕاگری و قارەمانییەی کە خەڵکی گوندەکان نیشانیان دا بەرامبەر بە ڕاگواستن و لەناوبردنی بە کۆمەڵ و کردارە بەدناوەکانی پێویستە مێژوو بە ستایشەوە لە لاپەڕەکانی خۆڕاگری و بەرهەڵستی خۆیدا تۆماری بکات .

ووتاری حیزبی دیموکراتی کوردستان لەلایەن فەرەیدوون مەعروفی و ووتاری کۆمیتەی کۆمەڵە پێشمەرگە دێرینەکان ی بەریتانیا لەلایەن مەلا بکرەوە خوێندرایەوە . شێخ ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی کەرکوك کورتە باسێکی کورتە باسێکی لەسەر هەڵەبجەو ئەنفال بۆ ئامادەبوون باس کردوو ووتی :- دەبێت هەموو هەوڵاکانمان یەك خەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کەیسی هەڵابجەو ئەنفال بە بە جینۆساید بناسرێت و بە جهانی دەرەوە بڵێین کە گەلێکی ستەمدەیدەین و بۆ مافی ڕەوای خۆمان دەربەدەرو قوربانیمان داوە . لە کۆتایدا لەلایەن دوو هاوڵاتی شاری هەڵەبجەوە کورتە باسێکیان بۆ ئامادەبووان باس کرد کە لەو ڕۆژەدا خۆیان لە ناو هەڵەبجەدا بوون و بە حەسرەتەوە مەرگەساتی ئەو خەڵکەیان گێڕایەوە و هەموو ئامادەبووان بۆ گیان پاکی بێ تاوانی ئەو شارە بە بەردانی میزڵدانی سپی بۆئاسمان کۆتاییان بە یادەکە هێنا ...