23 تشرینی یەکەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

پرسەنامە

  • پ‌د‌ف

لە کاتێکا سەرەخۆشی خۆمان بۆ بەڕیز دکتۆر بەرهەم جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رائەگەیەنین بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان، لە هەمان کاتیشدا سەرەخۆشی لە هەموو ژنان و کچانی کورد ئەکەین بە لەدەست دانی خەمخۆر و پاڵپشتە دڵسۆز و مهرەبانەکەیان ...ڕووناک خان تەنها دایکی کەسیاتی یەکی سیاسی و ئیداری کورد نەبوو، تەنها خێزانی حاکمێکی عادل و دڵسۆز و نیشتمان پەروەر نەبوو،بەڵکو داکۆکی کەرێکی بەهێزی مافی ڕەوای ژنان بوو، دایکێکی دڵ پڕ لە سۆز و خۆشەویستی لیقەوماوان بوو، هەوڵی ئەدا چەندی بتوانێ خزمەت بە ژنانی ولاتەکەی بکا بە بێ جیاوازی بیر و ڕاو مەزهەب و ئاین، ماڵەکەی وەک سەنتەرێک بو بۆ پێشوازی کردنی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکاری ئەو بوو..دامەزراندنی سەنتەری ڕوناکبیری ژنان و داڵدەدانی ژنە لیقەوماوەکانی کوردستان بۆ ئەم یەکێک بوو لە هەنگاوە گرنگەکانی ژیانی ڕێکخراوەیی ئەو خانمە دڵسۆزە و ئەو دایکە مهرەبانە. هەمیشە وای ئەکرد کە هەست بە ئەمان و ئاسایش بکەن لەلای ئەم..

خوا سەبووری کەس وکاری و هەموو ئەوانەش بدا کە هەمیشە وەک چەترێک وابوو بەسەریانەوە..جێگای بەهەشت بێ و گیانی شاد