23 تشرینی یەکەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

بە ئامادەبوونی وەزیری شەھیدان و ئەنفال کراوەکان لە شاری لەندەن سیمینارێک بۆ بە جینۆساید ناساندنی ھەڵەبجە و ئەنفال ڕێکخرا .

  • پ‌د‌ف

لە ژێر چاودێری وەزیری شەھید و ئەنفال کراوەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان لە شاری لەندەن سیمینارێك بۆ بە جینۆساید ناساندی کەیسەکانی ھەڵەبجە و ئەنفال دەستی پێ کرد .

سەرەتای سیمینارەکە مامۆستا ئارام وەزیری شەھیدان و ئەنفال کراوەکان بە تێر و تەسەلی باسی لە گرنگی بەستنی ئەم کۆنفڕانسانە کرد لە دەرەوەی وڵات بەریتانیاش بە تایبەتی جوونکە بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بڕیارەکانی کاریگەریان بە سەر ھەموو جیھانەوە ھەیە ھەر بۆیە وەزیری شەھیدان دووپاتی کردەوە کە پێویستە لە سەر ھەر کوردیک ھەر خەمخۆریکی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە ھەموو ھەوڵ و توانایەکی خۆیانەوە ھەوڵ بۆ بە جینۆساید ناساندنی ھەڵەبجە و ئانفال بدەن .

وەھەروەھا وەزیری شەھیدان ڕای گەیاند کە ھاوشان لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا لە ھەموو وڵاتە ئەوروپیەکانی تریش ھەوڵ لە ئارادایە وە چەندین ھەنگاو چووینەتە پێشەوە بە ئاراستەی نزیک بوونەوە لە بە ڕەسمی بە جینۆساید ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد بە دەستی ڕژێمی فاسیستی پێشووی بەغداد.

دواتر خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی ھەریمی کوردستان لە بەریتانیا دەست خۆشی لە وەزارەتی شەھیدان کرد بۆ جر کردنەوەی ھەوڵەکانیان لە پێناو بە جینۆساید ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد وە ھەروەھا داواشی لە کوردانی بەریتانیا کرد کە بەشداری بکەن ھەڵمەتی ئیمزا کۆ کردنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگای پەڕلەمانی بەریتانیاوە جینۆسایدی گەلی کورد بە جیھانی بکەن

لە کۆتایشدا ئامادەبوانی سیمینارەكە چەندین پرسیار و پێشنیاریان خستە ڕوو وە دووپاتیان کردەوە کە ھاوکار و پشتیوانی وەزارەتی شەھیدان دەبن لە پێناو بە جیھانی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد .

له‌لایان: یه‌کێتی ئاینده‌یه‌