23 تشرینی یەکەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

خاتوو شاناز بووە خاوەنی یەکەمین خەڵاتی ڕێزلێنان

  • پ‌د‌ف

خاتوو شاناز بووە خاوەنی یەکەمین خەڵاتی ڕێزلێنان

یانەی خێزانی کوردستان، سەر بە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن. لە دووەمین ئێوارە ئاهەنگیدا بە ئامادە بوونی چەندین خێزانی دانیشتووی ووڵاتی بەریتانیا. چەند خەڵاتێکی ڕێز لێنانی بە سەر ئەو کەسانەدا دابەش کرد کە توانیویانە لە ڕابردوودا خزمەتی کۆمەڵگای کوردی بکەن.

تەنها کاری ئەم یانەیە بۆ هاوکاری و ئەنجام دانی چالاکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن دامەزراوە. ئەرکی ڕێکخستن و سازدانی ئاهەنگ و کۆڕە بۆ خێزانەکانی لەندەن. تەنها مەبەستیش لێی بۆ نزیك بوونەوە و یەکتر ناسین و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و سوود مەندە بۆیان هەروەها دروست کردنی پەیوەندییەکی باش لە نێوان مەڵبەند و خێزانەکانی دانیشتووی بەریتانیا

هەر لەو ئێوارە ئاهەنگەدا کە یانەی خێزانی کوردستان ڕێکی خستبوو هەماهەنگی و ڕۆڵی خزمەتی ئەو کەسانەی بەرز نرخاندبوو وە هەروەها خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بووە خاوەنی یەکەمین خەڵاتی ڕێز لێنان و هەریەك لە جەمال شارباژێڕی و سەربەست کەرکوکی و کانی فارس و ڕووناك خان و بێستوون محەمەد خەڵاتی ڕێزلێنانی یانەی خێزانی کوردستانیان وەرگرت.

پاش وەرگرتنی خەڵاتەکان لە لایەن هونەرمەند ئیبراهیم ڕەحمان و مۆسیقا ژەنی بە توانا هەندرین تا درەنگانێکی شەو بە گۆرانی و مۆسیقای کوردی شەو ئاهەنگێکی خۆشیان بردە سەر.

شایانی باسە ئەم یانەیە سەر بە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردە لە لەندەن، تەنها کاری ئەم یانەیە بۆ هاوکاری مەڵبەند دامەزراوە. ئەرکی ڕێکخستن و سازدانی ئاهەنگ و کۆڕە بۆ خێزانەکانی لەندەن. تەنها مەبەستیش لێی بۆ نزیك بوونەوە و یەکتر ناسین و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و بەسوودە بۆیان. چۆنیەتی کار و چالاکییەکانی ئەم یانەیە بریتین لە

١- دروست کردنی پەیوەندییەکی باش لە نێوان مەڵبەند و خێزانەکانی دانیشتووی بەریتانیا

٢- لێك نزیك کردنەوەی خێزانەکانی لەندەن لە هۆڵی مەڵبەند بە ڕێکخستنی ئاهەنگی مانگانە یان لە کاتی بۆنە تایبەتییەکاندا

٣- کارا کردنی ئەو خێزانانەی کە بەژداری ئاهەنگەکان دەکەن بۆ ئەوەی بەژدار بن بە گۆرانی و چالاکییەکانی ئاهەنگەکە و گێڕانەوەی بەسەرهاتی خۆش

٤- دابەش کردنی خەڵات بەسەر هونەرمەندان و کەسایەتی ماندووی کۆمەڵگای کوردی لە لەندەن

٥- هێنانی خواردی کوردەواری و گەر کرا هەر جارەو کورتە باسێکی کۆمەڵگای کوردی بکرێت بۆ ئەوەی سوودی بۆ نەوەی ئاهیندەی لە دایك بووی ئەم ووڵاتە هەبێت


تکایە هەر تێبینی و ڕەخنەیەکی هەیە ئاڕاستەمانی بکە لە ڕێگەی ئیمەیڵی

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it