23 تشرینی یەکەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

لەندەن. ئێوارەیەکی ڕێزلێنان بۆ عەباسی کەمەندی بەڕێوە چوو

  • پ‌د‌ف

لەندەن. ئێوارەیەکی ڕێزلێنان بۆ عەباسی کەمەندی بەڕێوە چوو


بۆ چلەی خوالێخۆشبوو هونەرمەند عەباسی کەمەندی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن ئێوارەیەکی ڕێزلێنانی بۆ کار و بەرهەمەکانی بە هاوکاری بەشێك لە هونەرمەندانی لەندەن ڕێك خست

پاش دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەرهەمێکی ( سەعدوڵڵا نەسری ) کە بۆ کۆچی دوای عەباسی کەمەندی ئامادە کرابوو پێشکەش کرا

دواتر ژیاننامەی هونەرمەند عباسی کەمەندی خوێنرایەوە و ڕۆڵ و پێگەی گرنگی ئەم هونەرمەندە کە لە زۆر بواردا بێجگە لە گۆرانی لە بواری فیلم و تێکستو سینارۆشدا خزمەتی کردبوو باس کرا

هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی لە ووتەیەکیدا پرسەو سەرە خۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەو کەس و کاری هونەرمەند کرد و باسی لە سەرەتای ئاشنایەتی خۆی عەباسی کەمەندی بە تایبەتی لە بەرهەمی گۆرانی ( سەبری ) کرد کە چۆن هاندەرو هاوکاری بووە و نەمانیشی بە داخێکی گەورەی نەبڕاوە وەسف کرد

پاشان چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن. بە خانەوادەی هونەرمەند عەباسی کەمەندی لە سنە کرا کە پەخشانە شیعرێکییان بۆ کۆچی ناوادەی باوکی بەڕێزیان نوسیبوو پێشکەش ئامادەبووانیان کرد و. دواتر هەریەك لە مامۆستا ووریا ئەحمەد لە هەولێر و هونەرمەند نەجمەی خولامی لە ستۆکۆڵم و نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە سلێمانییەوە لەسەر هێڵی تەلەفۆن پرسەو سەرە خۆشی خۆیان بۆ خانەوادەی هونەرمەند نارد و باسیان لە کارە هونەری و خزمەتی لەو بوارەدا بەرز نرخاند

لە بەشێکی تری ئەم ئێوارە ڕێزلێنانەدا لە لایەن هەریەك لە هونەرمەندان ( کەمال عەلی، ئەمەل سەعید کوردە، ژاڵە ڕەحیمی، داریان زەردەشتی، ئەحمەد ئەنوەری، نەورۆز ئۆراماری)ەوە چەند گۆرانییەك پێشکەش کرا و لە کۆتایشدا بە پێدانی چەبکە گووڵی ڕێزلێنان بەرهەمی ( کوردستانی ) عەباسی کەمەندی بە هاوکاری سەرجەم هونەرمەندانی بەژدار بوو پێشکەش کرا


مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن

بۆ بینینی ووێنەی زیاتر گرتە لێرە بکە