23 تشرینی یەکەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

بەیاننامەیەک لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن

  • پ‌د‌ف

بەیاننامەیەک لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن

‌سڵاوێکی گەرم

‌دیارەو شاراوە نییە ئێستا لە چوار چێوەی ئەو گرژی و توند و تیژییەی کە لە عێراق و کوردستان دەبینرێت بە تایبەتی و هێرشەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و کوشتنی مرۆڤی بێتاوان و پیرو منداڵ گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار.

‌ئێمە وەک مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن بە شێوەیەکی فەرمی داوا لە ووڵاتانی ئەمەریکاو بەریتانیاو سەرجەم ئەو ووڵاتانەی کە دژ بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤن بە زووترین کات بێنە دەنگ و کوردستانمان بۆ بپارێزن لە دەستی دوژمن.

لە نوێترین کردەوەی داگیرکردندا (داعش) هێرشێکی دڕندانەی بۆ ناوچەی شەنگال دەست پێکردو چەندین منداڵ و پیر و لاو بوونە قوربانی چەندین ژن و کچ لەو هێرشەدا بە بارمتە گیراون و چارەنوسیشیان نادیارە, ئەو خەڵکەشی کە هەڵهاتوون ئێستا لە گوزەرانێکی زۆر خراپ دان و چەندین منداڵ لە برسا مردوون.

لەکاتێکدا ھەموو دەزانین جیهان لە ژێر هەڕەشەی تیرۆر و تیرۆرستیدایەو زۆریش گرنگە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوە نەخوازراوانەدا بکەن.

مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن