20 تشرینی دووەم 2017

ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری مەڵبەند

جەژنی قوربانتان پیرۆز

  • پ‌د‌ف

جەژنی قوربانتان پیرۆز

به‌ناوی خودای گەورەو میهره‌بان

لە ڕۆژگارێکی وەك ئەمڕۆدا دوژمنانی گەلەکەمان یان ئەو کەسانەی کە چاویان کوێر دەبێت بە گەشەسەندنی کوردستان و ئازادییەکەی. وە هێرشی ناڕەوای چەکدارانی دەوڵەتی بە ناو ئیسلامی ( داعش ) بۆ سەر براکانمان بە تایبەتی شەنگال و کوبانی خۆی لە خۆیدا کارێکی قێزەوەن و کۆمەڵگای دەرەوەش شەرمەزاری ئەو کردەوانەن و هاوکات پشتیوانی نێو دەوڵەتیش بۆ برا پێشمەرگەکانمان لە لە برەو دایە به‌رامبه‌ر تیرۆریستان و داگیركه‌ران.

کۆمەڵانی بەشەرەفی کوردستان ئێمە وەك مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن بە گەرمی پیرۆزبای هاتنی جەژنی قوربانتان لێ دەکەین و داواکاری لە خوای گەورە ئەم جه‌ژنه‌مان بۆ بکاتە جەژنی ئارامی و كۆتایی هاتنی جه‌نگ و ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵکی بەشەرەفی كوردستان.

مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن