لیژنەیەکی ی.م.ک لە بەریتانیا کار ئاسانی بۆ مامۆستایانی تاراوگە دەکەن

پێنج شەممە, 26 نیسان 2012

 

بە هاوکاری مەکتەبی بەریتانیای ی.ن.ك و مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن مامۆستایانی دانیشتووی بەریتانیا لە هەوڵی دامەزراندنی لیژنەیەکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە بەریتانیا توانیاین سەرکەوتووانە کۆبوونەوەی دووەم ئەنجام بدەن .

سەرەتا لە لایەن دلۆڤان عوسمان باسی گرنگی دامەزراندنی ئەم لیژنەیەی یەکێتی مامۆستایان بۆ ئامادەبووان باس کرد و ووتی ئێمە دەتوانن لەو ڕێگەیەوە دەنگمان بگەیەنین بە دەزگاکانی حکومەتی هەرێم و کار ئاسانی بۆ داواکانتان بکرێت چونکە ئێمەش ساڵانێکی زۆر خزمەتی خوێندکاری کوردمان لە کوردستان کردووەو ئێستاش بە هەر هۆیەك بێت لە تاراوگە دەژین و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کورد لە ووڵاتی بەریتانیا خۆبەخشانە لە خوێندگاکانی لەندەن و چوار دەوری خوێندکارانی کوردی تاراوگە بە تەمەنی جیاواز فێری زمانی کوردی (زمانی دایك ) دەکەن و لەو پێناوەشدا توانیویانە سەرکەوتوانە خزمەت بە منداڵانی کورد بکەن .

پاشان کانی کازم سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن ‌هاوکاری و پشتیوانی مەڵبەندی بۆ سەرخستنی کارەکانی مامۆستایان نیشان داو ووتی دەرگای مەڵبەند هەمیشە کراوەیە بۆ خزمەتکردنی مامۆستایان و ئەو خوێندکارانەی کە فێرخوازی زمانی دایکن و لەو پێناوەشدا لە ڕابووردودامەڵبەندی ڕۆشنبیری خزمەتێکی بەرچاوی کردووە .

دواتر لێپرسراوی یەکێتی ژنانی مەکتەبی بەریتانیای ی.ن.ك ڕزگار جەلال ووێڕای دەست خۆشی بۆ ئەم لیژنەیەی مامۆستایان لە بەریتانیا پشتیوانی یەکێتی ژنانی بۆ کارەکانی ئایندەیان نیشان داو بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی بۆ دووپات کردنەوە .

لە کۆتاییدا بە چەند ۆرک شۆپێك مامۆستایان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشی دەستەی بەڕێوەبردنی کاتی لیژنەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە بەریتانیا کردو ئەوانیش بەڵێنی خێرا جێ بە جێ کردنی داواکارییەکانی مامۆستایانیان دا

ستافی پی یووکەی یوکەی


 

blu ray проигрыватели